سەردێڕ:

پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردەوە

PM:02:06:06/07/2022

26104 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواوکردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

باس لەوەشکراوە، لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کراوە و رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، کار کراوە بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، و مژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەشێوەیەکەی نایاسایی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ پاساوێک راگیرا و لەناویشیاندا وەزارەتی پێشمەرگە یەکێک بوو لەو وەزارەتانە.













گەلەری