سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینی خێرابوونی با و خۆڵبارین دەکات لە دوو ناوچەی جیاواز

AM:10:00:06/07/2022

50408 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچەکانی باکوری هەرێم لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە پارێزگای سلێمانی و بوونی خۆڵبارینێکی سووک لە ناوچەکانی گەرمیان.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبارەی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووەوە باسی لەوەکردووە، لەناوچە جیاوازەکان خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت و لە سنوری سلێمانی خێراییەکەی بەرزتریش دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.

لەبارەی سبەی رۆژی پێنجشەمەشەوە باسی لەوەکردووە، بەگشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با کاریگەری لەسەر لە سەر بەشێک لە ناوچەکانى سلێمانى و کەرکووک دەبێت.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما لە سبەینێدا یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە رۆژەکانی رابردوو و خێرایی باش لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت.

ل.ل













گەلەری