سەردێڕ:

دوو وەزیری حکومەتەکەی جۆنسن دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد

PM:09:39:05/07/2022

4052 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو وەزیری دارایی و تەندروستی بەریتانیا نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکەیان پێشکەش کرد و سەرۆکوەزیرانی وڵات بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەیان تۆمەتبار دەکەن.


ساجید جاڤید، وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و لە نامەیەکدا بۆ بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، "بۆم روونبووەوە کە ئەم دۆخە لەژێر سەرکردایەتیی تۆدا ناگۆڕێت، هەر لەبەرئەوەش تۆ متمانەی منت لەدەستدا."

ئەمڕۆ سێشەممە، ساجید جاوید وەزیری تەندروستی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و وتی، "چیتر ناتوانم بە ویژدانەوە بەردەوام بم لە کارکردن."

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆی روونبووەوەتەوە دۆخی ئێستای وڵاتەکەی لەژێر سەرکردایەتیی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیدا ناگۆڕێت و بۆریس متمانەی ئەوی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستوەتەروو، بەریتانیا پێویستیی بە پارتێکی نەریتخوازی بەهێز و خاوەن بنەمایە.

هاوکات، ریشی سوناک وەزیری دارایی بەریتانیاش دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، خەڵک لە چاوەڕوانی ئەوەدان حکومەت بەباشی، و بەتەواوی کاروباری وڵات بەڕیوە ببات بەڵام باوەڕی وایە ئەو بنەمایە دەبیت هەوڵی بۆ بدریت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دانی بەوەدانا هەڵەیکردووە لە هەڵبژاردنی کریس پینچەر بۆ پۆستێکی حکومی و دانی بەوەدانا لە ساڵی ٢٠١٩ و پێش دیاریکردنی، پێی وتراوە کە تۆمەتی هەراسانکردنی سێکسی ئاڕاستەکراوە .

کریس پینچەر پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران بوو، هەفتەی رابردوو بەهۆی هەمان تۆمەتی گێچەڵ و هەراسانکردنی سێکسی کارەکانی هەڵپەسێردرا، هەرچەندە ئەو پەرلەمانتارە تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

هاوکات، ریشی سوناک وەزیری دارایی بەریتانیاش دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، خەڵک چاوەڕوانی ئەوە لە حکومەت دەکەن کە "بەباشی و بەتەواوی بەڕێوەببرێت، بەڵام باوەڕم بەوەیە ئەم ستانداردانە دەبێت شەڕیان بۆ بکرێت، بۆیە من دەست لەکاردەکێشمەوە."












گەلەری