سەردێڕ:

ئەمریکا شێوازی پاڵپشتیکردنی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکراکرد

PM:08:41:12/08/2021

2576 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، واشنتۆن پشتگیریەکی بەهیزە بۆ دیموکراسی و سەروەری یاسا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی روون لەوادەی خۆیدا. دەشڵێت، "پاڵپشتی واشنتۆن لەچوارچێوەی پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی پێویست و یارمەتیدانی تیمی تەکنیکی دەبێت."


ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشتووتری عێراق جەختیان لەسەر پاڵپشتییەکی بەهێزی ئەمریکا کردەوە لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و روون لە وادەی خۆیدا، کە بڕیارە لە ١٠ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، "پاڵپشتی واشنتۆن لەچوارچێوەی پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی پێویست و یارمەتیدانی تیمی تەکنیکی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان وکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەبێت."

تۆنەر هیواشی خواست، هاوڵاتیانی عێراق بەژدارییەکی بەرفراوانبکەن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا بکەن، بۆ ئەوەی ئیرادەی گەل تێیدا بەدی بێت و پەیڕەو بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و سەرەڕای کشانەوەی چەند حزب و لایەنێکیش، بەڵام هێشتاهیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نییە.













گەلەری