PM:03:52:12/08/2021
4660 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی گەردوونناسی هیندستان لەکاتی هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی مانگی دەستکرددا بەمەبەستی چاودێریکردنی کەشوهەوا و بەئاگابوون لە کارەساتە سروشتیەکانی وەکو گەردەلول و لافاو و چاودێریکردنی زەوی لە خولگەکەیدا، شکستیهێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی هەڵەیەکی تەکینکیەوە چەند خولەکێك دوای رەوانەکردنی موشەکێك کە مانگێکی دەستکردی هەڵگرتبوو، نەتوانرا بخرێتە سەر رێڕەوەکەی.
ڕێکخراوی هیندی
بۆ توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەدای
کارەکە لە قۆناغی یەکەم و دووەمدا ئاسایی بوو، بەڵام داگیرساندن و کارپێکردنی لە قۆناغی
دواتردا رووینەدا بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە و کارەکە بە شکست کۆتایى هات.''
حکومەتی هیندستان
بەمەبەستی چاودێریکردنی کەشوهەوا و بەئاگابوون لە کارەساتە سروشتیەکانی وەکو گەردەلول
و لافاو ویستی مانگێکی دەستکرد بۆ ناوەندی ساتیش داونی گەروونناسی لە باشوری ئەو وڵاتەدا
جێگیربکات، بەڵام سەرکەوتوونەبوو.