سەردێڕ:

هەنگاوێکى نوێى بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار

PM:06:55:11/08/2021

120728 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەڕێژەی ٧.٦٦٪ کڕین و فڕۆشتنی دۆلاری ئەمەریکی بەرزکردووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، بەڕێژەی ٧.٦٦٪ کڕین و فڕۆشتنی دۆلاری لە بۆرسەکاندا بەرزکردووەتەوە.

بانکی ناوەندی بڕی ٢٢٥ ملیۆن و ٤٨٥ هەزار و ٣٢٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەمەس بەراورد بە دوێنێ کە بڕی ٢٠٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار و ٦٠١ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە، رێژەی مامەڵەکردن بە دۆلارەوە بە رێژەی ٧.٦٦٪ زیادی کردووە.

پسپۆرانی ئابوری لەو باوەڕەدان، بەرزکردنەوەی رێژەی فرۆشتنی دۆلار لە فرۆشتنی ئاشکرادا لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، بەشدارییەکی بەرچاو دەکات لە کۆنترۆڵکردن و دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا.













گەلەری