سەردێڕ:

لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا؛ بەرپرسێکی عێراقی دەستگیرکرا

PM:05:22:11/08/2021

16908 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی لە عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی فەرمانگەی خانووبەرەی میریی پارێزگای سەڵاحەدین لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا راگەیاند.


دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، توانیویانە یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی خانووبەرەی میریی پارێزگای سەڵاحەدین لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە لە بەرامبەر راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتییەک کە سەردانی فەرمانگەی خانووبەرەی میریی پارێزگای سەڵاحەددین کردووە، داوای پارەی کردووە."

دەستەی دەستپاکی لە عێراق باسی لەوەشکردووە، دادوەریی دادگای لێکۆڵینەوە تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی لە پارێزگای سەڵاحەدین بڕیاری راگرتنی تۆمەتبارەکەی داوە بەپێی ماددەی ٣٠٧ لە یاسای سزاکانی عێراقی.

لە ماددەی ٣٠٧ی یاسای سزاکانی عێراقی ئاماژە بەوەدراوە، ھەر بەرپرسێک یان فەرمانبەرێک کە راسپێردراوە بۆ خزمەتی گشتیی لە بەرامبەر راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتییان بەرتیل وەربگرێت، سزای زیندانیکردنی بۆ دەردەکرێت کە ماوەکەی لە ١٠ ساڵ کەمتر نییە.













گەلەری