سەردێڕ:

ناسا پیتزای ناردە بۆشایی ئاسمان

PM:12:03:11/08/2021

6324 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نۆرسروب گرومانی سەر بە ئاژانسی ناسا سێ کیلۆ و ٧٠٠ گرام میوەی تازە و تەماتە و کیوی و چەند پارچە پیتزایەک و پەنیری بە کەشتی سیگناس رەوانەی بۆشایی ئاسمانی کرد تا بیگەیەنێتە حەوت کەشتیوانەکانی لە وێستگەی نێودەڵەتی بۆشایی ئاسمان.


کۆمپانیای تەکنەلۆجیای فڕۆکەوانی و بەرگری ئەمریکا، رۆژی سێشەممە، کەشتی سگناسی لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە کەناراوی رۆژهەڵات رەوانەی ئاسمانی کرد و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە بگاتە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.

ئەو پێداویستییانەی کۆمپانیاکە بە کەشتی بۆشایی ئاسمان رەوانەی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانی کردووە بریتییە لە سێ کیلۆ و ٧٠٠ گرام میوەی تازە و تەماتە و کیوی و چەند پارچە پیتزایەک و پەنیر و بۆ حەوت کەشتیوان کە پێکهاتوون لە سێ کەشتیوانی ئەمریکی و دووانی روسی و یەک فەرەنسی و یەک ژاپۆنی.

کەشتی سگناس بە موشەکی ئەنتاریس، کەبە گەورەترین موشەک دادەنرێت، رەوانەی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان کرا.

ئەو کەپسولەی پێداویستییەکانی هەڵگرتووە ناوی "ئۆنیزوکا"ی لێنراوە، ئەمەش وەک رێزێک بۆ یەکەم کەشتیوانی ئەمریکی، بەڕەچەڵەک ئاسیایی ئۆنیزوکا کە لە رووداوی تەقینەوەی کەشتییەکی ئاسمانیدا گیانیلەدەستدا کە لەمەکۆی چالنجەر لە ساڵی ١٩٨٦ هەڵدرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمپانیای نۆرسروب لە مانگی تەمموزی رابردوو رایگەیاند، گرێبەستێکی لەگەڵ ناسای بە بەهای ٩٣٥ ملیۆن دۆلار واژۆکردووە بەمەبەستی دروستکردنی ئەو پێگانەی ئاژانسی ناسای ئەمریکی بەنیازە لە خولگەی مانگدا دای بمەزرێنێت.

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کە ملیاردێری ئەمریکی ئلیۆن مەسک خاوەنییەتی، بەگوێرەی گرێبەستێک بارێکی دیکە لە خواردن و پێداویستی رەوانەی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان بکات.













گەلەری