ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی دوو ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە ٩٩.٩٩% هیچ توشبوویەکیان بە کۆرۆنا تۆمار نەکردووە و ئەگەر توشبووشیان هەبووبێت ئەوا پێویستییان بەسەردانی کردنی نەخۆشخانە نەبووە. هەروەها ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی لە ئەمریکا بڵاوییان کردەوە، تا ئێستا ١٦٤ ملیۆن هاوڵاتی لەو وڵاتە دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە.
بە گوێرەی ئامارەکان، هەزار و ٥٠٧ هاوڵاتی دووژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە و دواتر گیانیان لەدەستداوە، دەرکەوتووە نەخۆشی دیکەیان هەبووە بۆیە گیانیانلەدەستداوە. رێژەی مردن لەو کەسانەدا دووژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە 0.001% بووە.
ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی CDC هیچ زانیاری دیکەی نەخستووەتەڕوو لەبارەی کاتی تۆمارکردنی کەیسی گیانلەدەستدانی
ئەوو کەسانەی دووژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر هەیە ئەو کەسەی
ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، پێش وەرگرتنی ڤاکسین تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤ رۆژ دوای وەرگرتنی
ژەمی دووەم گیانیان لەدەستداوە.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشدا، ٧٤% ئەوانەی
دوای وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسین توشی کۆرۆنابوون بە ساڵاچووانن کە تەمەنیان ٦٥
ساڵ و زیاترە.
هەر بەگوێرەی ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان
و خۆپارێزی CDC،
لە کۆی پێنج کەس لەوانەی ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و گیانیانلەدەستداوە، نەخۆشی
دیکەیان هەبووە و گیانلەدەستدانەکەیان هیچ پەیوەندی بە کۆرۆنا و ڤاکسینەکەوە نەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی ئایاری ئەمساڵەوە
ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزیCDC، دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە
لەو کەیسانەی دوای وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا توشی کۆرۆنا بوون و لە نەخۆشخانە خەوێنراون
یان گیانیانلەدەستداوە بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەبارەی کەیسەکانەوە.