لەگەڵ بەردەوام بوونی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، جیهان بیر راگرتنی ڤایرۆسەکە و گەڕانەوە ژیان بۆ باری ئاسایی دەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن زانایانی نیوزیلەنداوە دەریدەخات پێویستە هیوا بۆ ریشەکێشکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەستنەدرێت و بە تەواوی لە کۆمەڵگا ڕیشەکێش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراوردکردنی کۆنتڕۆڵکردنی
کۆرۆنا بە ئاوڵە و ئیفلیجی منداڵان لەوانەیە ئاسانتربێت، چونکە ئەو دوو نەخۆشیە
مامەڵەکردنیان ئاسان نەبوو.
زانایان هۆکارە تەکنیکی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و
ئابوورییەکانی هەر سێ نەخۆشیەکەیان بەراورد کردووە و شیکردنەوەیان بۆکردووە.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، کۆرۆنا لە ئاستی جیهانیدا
بەردەوامە لە مانەوە، بەڵام لە چەند ناوچەیەكی وەکو چین و هۆنگ کۆنگ و نیوزلەندا
توانراوە بەبێ کوتان ئەو ڤایرۆسە کۆنترۆڵ بکرێت.
باسیان لەوەشکردووە، مرۆڤایەتی نزیکەی سێ هەزار
ساڵ لەگەڵ ئاوڵەدا ژیاوە، تاوەکو ساڵی ١٩٨٠ توانرا ڤاکسینی بۆ بدۆزرێتەوە و ئیفلیجی
منداڵیش دوای هەوڵێکی زۆر و هەڵمەتی کوتان بۆ ساڵانێك توانرا رێژەکەی بۆ ٩٩٪ کەمبکرێتەوە
و تاوەکو ئێستاش چەند حاڵەتێک لە جیهاندا تۆماردەکرێت و کۆنترۆڵکردنی ئاسان نییە.
زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە، چەند رێکارێکی وەکو
چاودێریکردنی سنورەکان و دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و تێکەڵنەبوون و بەکارهێنانی
ماسك دەتوانێت کۆنترۆڵی پەتاکە بکات.
راشیانگەیاندووە، ئەم هۆکارانە ڕەنگە بە گشتی
مانای کۆتایی پێهێنانی ڤایرۆسەکە دێت هەرچەندە لەوانەیە چەند ساڵێك بخایەنێت، بەڵام
رێکارەکان و ڤاکسین وەرگرتن ڤایرۆسەکە بەرەوە لاوازی دەبەن.