سەرۆکی جەزائیر رایگەیاند، ٢٥ سەرباز لە سوپای وڵاتەکەی دوای ئەوەی ١٠٠ هاوڵاتیان رزگارکرد لە ئاگرەکانی شاخەکانی بیجایە و تیزی و وزو، گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی جەزائیر لە توتێکیدا، گیانلەدەستدانی ٢٥ سەربازی سوپای وڵاتەکەی بەهۆی ئاگرەکانی ئەو وڵاتەوە راگەیاند.
ئاگرەکان چەندین کێڵگەی زەیتونیان سوتاندووە و
زیانێکی گەورە بە دارستانی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەروبوومی جوتیاران کەوتووە.
چالاکوانانی تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان چەند گرتە ڤیدیۆییەکیان
بڵاوکردووەتە تیایاندا دەردەکەوێت ئاگر لە ماڵ و خانووەکانیان نزیکبووەتەوە و هەڕەشەی
لەسەر ژیانیان دروستکردووە.
لەلایەن خۆیەوە کەشناسی جەزائیر هۆشداری دابوو
لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی و تێپەڕاندنی٤٠ پلەی سیلیزی لە باکوری ئەو وڵاتە و بەهۆیەوە ئاگرەکان کەوتوونەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی جەزائیر بڵاویکردەوە،
لە رۆژی دووشەممەوە ٣٦ ئاگر لە ١٨ ویلایەتی ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە ١٩ ئاگریان کەوتووەتە
ناوەڕاستی وڵاتەوە لە ویلایەتەکانی تێزی و وزوو بجایە و بوەیرە و بومورداس و مەدیە. پێشتریش، لەساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی کەوتنەوەی
ئاگر لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە نزیکەی ٤٤ هەزار هێکتار دارستان و پوش و پاوان
سوتان.