سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبوەوە

AM:07:56:11/08/2021

6344 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٠ دۆلار و ٤٦ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرزبوەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٦٨ دۆلار و هەشت سەنتە، رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ٦ ملیار و ٥١٣ ملیۆن دۆلار بووە، و ٩٠ ملیۆن و ٤٦٧ هەزار بەرمیل نەوتی خاویان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) فرۆشتووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٩١٨ هەزار بەرمیل، هەر بەرمیلێکیش بەتێکڕا بە ٧٢ دۆلار فرۆشراوە.













گەلەری