وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، شەش ئەندامی یەک خێزان، کە بریتین لە ژن و مێردەکەی و چوار کوڕەکەی لەلایەن کوڕی ژنی یەکەمی پیاوەکەوە لە قەزای مەحمودییە لە پارێزگای بەغدا کوژراون و کچەکەشیانی بریندارکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لە کوژرانی شەش ئەندامی یەک خێزان و دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچووەکان کردووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سەرەداوێکیان لەسەر رووداوەکە دەستکەوتووە، توانیویانە کوڕی ژنی یەکەمی
پیاوەکە دەستگیربکەن و لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەدا ناوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
لە شوینی رووداوەکە دەستبەسەر چەکەکەدا گیراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەری گراوەتەبەر.
هاوکات، چاوگێکی
ئەمنی باسی لەوەکردووە، هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە کێشەیی کۆمەڵایەتی بووە.