لە سەنگافورە ساڵی ٢٠٢٠ منداڵێکی نابەکام بە کێشی ٢١٢ گرام لەدایکبوو، دوای ئەوەی بۆماوەی یەک ساڵ لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری ورددا مایەوە بە تەندروستییەکی باشەوە رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.
کواک یو خوان لە چوارەم مانگی دووگیانیدا و لە مانی حوزەیرانی ٢٠٢٠ کۆرپەکەی لەدایکبوو، پزیشکەکەی ئومێدێکی کەمی پێ بەخشی بەوەی منداڵەی بتوانێت لە ژیاندا بمێنێتەوە.
نەخۆشخانەکە بۆ
ماوەی یەک ساڵ منداڵەکەیان خستەژێر چاودێری وردەوە و دایکی منداڵەکەش لە کۆتایی هەفتەی
رابردوودا رایگەیاند، لە روبەڕوبوونەوەی دۆخێکی نامۆی لەم جۆرە، منداڵەکە لە مانگی
حوزەیرانی ئەمساڵدا کێشی بووەتە شەش کیلۆ و ٣٠٠ گرام و دۆخی تەندروستیشی باش و جێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتی
نەخۆشخانەی نیشتیمانی سەنگافورە بە سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاندووە، منداڵەکە لەتەمەنی
٢٥ هەفتەییدا لە دۆخێکی کتوپڕ و بە نەشتەرگەری لە دایکبوو.
هاوکات، دایکی منداڵەکە
ئەوەی خستەڕوو، منداڵەکەی بۆ ماوەی ١٣ مانگ لە یەکەی چاودێری ورد لە ژێر چاودێریدا
ماوەتەوە و چەندین دەرمان و تەکنیک بەکارهێنراوە لە پێناو هێشتنەوەی بە زیندویەتی.
ئەمە یەکەم جارنییە
روداوی لەو شێوەیە رووبدات، لە ساڵی ٢٠١٦ لە ئەڵمانیا زانکۆی لۆوا رایگەیاند، کەم
کێشترین منداڵ لەو وڵاتە لەدایکبووە کە کێشەکەی تەنها ٢٣٠ گرام بووە، لە ساڵی ٢٠١٨
لە ئەمریکا منداڵێک بە کێشی ٢٤٥ گرام لە دایکبوو، بەڵام لە ئێستادا منداڵەکەی سەنگافورە
بە ٢١٢ گرامەوە کەمترین کێشی هەیە.