PM:06:41:10/08/2021
2760 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمنزیکانە مستەفا کازمی سەردانی روسیا دەکات.
حسێن عەلاوی راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، روسیا یەکێکە لەو وڵاتە سەرەکیانەی هاوکێشەی سیاسی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت، مستەفا کازمی سەردانی مۆسکۆ دەکات هەروەک چۆن سەردانی وڵاتە گەورەکانی کرد بۆ ناردنی پەیامی دڵنیابوونەوە بۆ هەموو جیهان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
سەردانکردانەکە رەهەندێکی سیاسی هەیە و لەو باوەڕەدایە بەوپێیەی عێراق لە پرۆسەی
ناردنی پەیامی دڵنیابوونەوەدایە بۆ ناوچەکە و جیهان کە سەرەتایەکە بۆ بەدەستهێنانەوەی
رۆڵی هەرێمایەتی و عەرەبی و نێودەوڵەتی لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەوڵەتاندا بۆ ئەوەی
ناوچەکە لە گرژی و ناکۆکی و کێشەی سیاسی و ئابوری بە دووربێت.
لە ٢٥ی تەمموزی
ئەمساڵدا، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەردانی ئەمریکای
کرد، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی هاوبەشیان دەرکرد.