کیم یو جۆنگی خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور رایگەیاند، ئەمریکا و کۆریای باشوور دەستییانکردووە بە دروستکردنی هەڕەشە و مەترسیی گەورە بۆسەر کۆریای باکوور لەرێگای ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لە ناوچەکانی باشووری نزیک لەو وڵاتە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پیۆنگ یانگ لەراگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە سەربازییە نیشانداوە و بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر سنوورەکانی دەزانێت.
لەبارەی ئەو مانۆڕە سەربازییەوە،
لە راگەیەندراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو، "سیئۆل و واشنتۆن مەترسیی و هەڕەشەی ئەمنیی
جددی بۆسەر ئاسایشی کۆریای باکوور درووست دەکات".
ئەم راگەیەندراوەی کۆریای
باکوور لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا و کۆریای باشوور دەستییان بە ڕاهێنانە سەرەتاییەکان
کرد بەمەبەستی دەستپێکردنی راهێنانە هاوینەییەکانی ساڵانەی نێوان هەردوولا.
مانگی رابردووش، هەردوو
کۆریا باسییان لە چەند هەنگاوێکی هاوبەش بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی
نێوانیان کرد و لەوانەش، کاراکردنەوەی پەیوەندییەکان لە رێگای دەروازە سنوورییەکانەوە،
پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵی رابردوو داخرابوو.