PM:02:09:10/08/2021
9884 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی بڵومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیڵۆن ماسکی بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای تێسلا و کۆمپانیاکەی لەساڵی ٢٠٢٠دا، بڕی ٦.٦٦ ملیار دۆلارییان وەک قازانج و پاداشت بەدەستهێناوە ئەمەش ١٢ جار زیاترە لە دووەم گەورە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەمریکا.
بەگوێرەی خەمڵاندنەکەی ماڵپەڕی بڵۆمبێرگی ئەمریکی، مایک بیکۆسی بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (Oak Street Health) بە دووەم گەورەترین بەڕێوبەر دادەنرێت لەرووی زۆرترین بڕی موچە و پاداشتەوە و لەساڵی ٢٠٢٠دا، بڕی ٥٦٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.
هاوکات، لە خەمڵاندنەکەی
ماڵپەڕی بڵۆمبێرگیشدا هاتووە، هەریەکە لە تریفۆر بیزێدیک و دۆگلاس هیرش بەڕێوبەرانی
جێبەجێکاری کۆمپانیای(GoodRX Holdings) لەپلەی دووەم
و سێیەمی ریزبەندییەکەدا، کەلەساڵی ٢٠٢٠دا بری ٤٩٧ ملیۆن دۆلارییان وەک
پاداشت و موچە بەدەستهێناوە.
هەر لە خەمڵاندنەکەی
ماڵپەڕی بڵۆمبێرگدا هاتووە، ئێریک ووی بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (Opendoor) پلەی پێنجەمی ریزبەندییەکەی گرتووە و ساڵی
٢٠٢٠ بری زیاتر لە ٣٨٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە لەرێگای موچە و پاداشتەوە.