سەردێڕ:

ئێران هەناردەكردنی كارەبای بۆ عێراق راگرت

AM:11:01:10/08/2021

5384 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارەبای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، هەناردەكردنی کارەبای نشتیمانی وڵاتەکەمان بۆ عێراق هەڵپەساردوە .


ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا رەجەبی مەشهەدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارەبای ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی پڕكردنەوەی پێویستییە ناوخۆییەكانی ئێران هەناردەكردنی كارەبامان بۆ عێراق هەڵپەساردووە.

ئاشکراشیکرد " لە ساڵی ٢٠٢١ ەدا تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار مێگاواتمان هەناردەی عێراق کردوە دواتر کەمکرایەوە بۆ ١٥٠ مێگاوات".

عێراق نزیکەی لەسەدا چلی وزەی کارەبا لە تارانەوە هاوردە دەكات و تاوەکو ئێستاش نزیکەی شەش ملیار دینار قەرزاری ئێرانە و لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی ئەو قەرزانەوە ئەو وڵاتە گاز و بڕە کارەبای لەعێراق کەمكردۆتەوە.













گەلەری