ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستاندا جارێکیتر گەڕایەوە ئاستی خۆی، دوای ئەوەی دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسەی زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە هەزار و ٧٣٤ دۆلار و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٥ هەزار و ٧٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، یەک گرام زێڕیش نرخەکەی گەیشتە ٥٥ دۆلار و ٧٦ سەنت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا دوێنێ دووشەممە
سێ هەزار دینار دابەزی و بەپێی ئاستی جیهانیش نرخەکەی ٤٪ دابەزی، کە ئەمەش کەمترین
ئاستە لە چوار مانگی رابردوودا، بەڵام ئەمڕۆ جارێکیتر نرخی زێڕ بەرزبووە و گەڕایەوە ئاستی پێشووتری.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە ئەمڕۆدا، دەگەڕێتەوە
بۆ فرۆشی زۆری زێڕ لە دوو خستنەڕووی دوێنێدا و زۆریی داواکاریی لەسەر زێڕ. هۆکارێکی
دیکەی بەرزبوونەوەکە بۆ جێگریی نرخی دۆلار لە بازاڕی بۆڕسەی جیهانیدادەگەڕێتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەی خوارەوەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٣١٢ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٦٦ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤١٥ هەزار دینارە.