سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و براکەشی بە سەختی برینداربوو

PM:10:13:31/05/2022

8356 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی دوزخورماتو رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکدا کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک گیانیلەدەستدا و براکەشی کە سەرنشین بووە لە گەڵیدا بە سەختی بریداربووە.


ئەحمەد ئازاد بەڕێوبەری نەخۆشخانەی دوزخورماتو لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سلێمان بەگ بۆ بەغداد پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و برایەکیشی کە سەرنشین بووە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بە سەختی برینداربووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری ورد دایە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوەتەوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.

محەمەد عەدنان، کفری

No description available.













گەلەری