سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی: ئاوڵەی مەیمون نابێتە پەتایەکی ترسناک

PM:08:35:31/05/2022

1456 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هیچ ترسێک نیە لەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون بگۆڕێت بۆ پەتایەکی جیهانی. دەشڵێت، "لە ئێستادا دەتوانین بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە رابگرین."


روزاموند لويس سەرپەرشتیاری ئەو پسپۆڕانیەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بواری ئاوڵەی مەیموون کاردەکەن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "لە ئێستادا نیگەران نین لە پەیدابوونی پەتایەکی جیهانی چونکە دەتواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت."

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا دەتوانریت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەوەستێندرێت بە جۆرێک لە ئەفریقا تێپەڕ نەکات و چارەسەری بکەن.

هاوکات، دوای ئەوەی وڵاتی بەریتانیا رایگەیاند توشبووی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەیدا هەیە و رێکخراوی تەندروستی جیهانی ٤٠٠ حاڵەتی لە ٢٠ وڵات کە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو جۆرە ڤایرۆسانەیان تێدا بڵاونابێتەوە تۆمارکردووە.

روزاموند لويس ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆخی ئەم ڤایرۆسە ئاسایی نییە بەڵام جێگای دوودڵی نییە و دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی دەگمەنە و بیشانەکانی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و ئازاری ماسولکەکان و گەورەبوونی لیمفەگرێکان و دروستبوونی ئاوڵە لەسەر پێستی دەست و قاچ. نەخۆشییەکە بە ئاسانی ناگوازرێتەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ و ئاستی مەترسییەکەشی نزمە.















گەلەری