ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ناوەکی رایگەیاند، ئێران لەوەنزیک دەبێتەوە له بهرههمهێنانی مادهی پێویست بۆ دروست کردنی چهکی ئهتۆمی.
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ناوەکی لە راگەیەnدراوێکدا ئاماژەی بەوەداو، لە ئێستادا ئێران نزیکە لە بەرهەمهینانی سوتەمەنی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی
سوتەمەنی عەمبارکراوەی ئێران ئاستی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە
٣٨ هەزار و ٩٣ کیلۆگرام لە کاتێکدا لەکاتی کردنی ئەو رێکەوتنەدا ١٨٢ کیلۆگرام بووە.
دەشڵێت، "بە پێی رێککەوتنەکە ئێڕان دەتوانێت بڕی ٢٠٢.٨ کیلۆگرام لە سوتەمەنی
ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت."
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی
ناوەکی ئەوشی خستووەتەڕوو، ئێران کۆگای ماددە پیتێنراوەکانی بە ڕێژەی٢٠٪بەرزکردووەتەوە
کە دەکاتە ٢٣٨.٤ کیلۆگرام، لە ١٨٢کیلۆگرامەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەمە ئاستەی ئێستای ٣.٦٢٪زیاترە
لەوەی کە لە رێکەوتنەکەدا بۆی دیاریکراوە و لە رووی تیۆریەوە دەتوانرێت ئەم بڕە لە
وزەی ناوەکی بۆ سودی پزیشکی بەکار بهێندرێت
بە تایبەتی لە دەستنیشانکردنی هەندێک جۆری شێرپەنجەدا.
هاوکات ئێران خاوەنی ٤٤.١
کیلۆگرام یۆرانیۆمە کە ٦٠٪ ئەو بڕە پیتێنراوە، وب یۆرانیۆن ٩٠٪ پێداویستەییەکان بۆ
بۆ بەرهەمهێنانی ئەتۆم پڕ دەکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا گفتووگۆکانی رێککەتنی ڤییەنا لە نێوان ئیران و
ئەمریکادا بۆ کۆنترۆڵکردنی چالاکییە ئەتۆمیەکانی ئێران بە چەقبەستووی ماوەتەوە.