سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا بڕیاری قەدەغەکردنی دوو لەسەر سێی غازی روسیای دا

PM:06:29:31/05/2022

2880 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی دوو لەسە سێی نەوتی روسیا و سزای نوێی ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.


ئەمڕۆ سێشەممە چاڕڵس میشێل سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا ئاشکرای کرد، ئەو یەکێتییە بڕیاریدا دوو بەش لە سێ بەشی هاوردەکردنی غازی روسیای بۆ وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا راگرت.

هاوکات ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر دەرکردنی سبێربانکی روسیا لە سیستمی دارایی سویفتی جیهانی و قەدەغەکردنی سێ کەناڵی ئاسمانی دیکەی سەر بە دەوڵەتی روسیا لە یەکێتییەکەدا.

هاوکات دوای ئەوەی رەتیانکردەوە بە پارەی کڕێنی غاز لە روسیا بە رۆبڵ بدەن روسیا بڕیاریدا هەناردەکردنی نەوتی بۆ فیلەندا و بولگاریا و هۆڵەندا و پۆڵەندا دا.

ئەمەش لە کاتێکدا ماوەی زیاتر لە سێ مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیای دراوسێی بەردەوامە و لەسەرتای ئەو جەنگەوە یەکێتی ئەوروپا سزای ئابوری توندی بەسەر روسیادا سەپاند و بەردەوام هەڕەشەی وەستاندنی تەواوی کڕێنی غازی روسیا دەکات و یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا.













گەلەری