سەردێڕ:

‌پێنج سەرچاوەی سروشتی بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین D

PM:05:37:31/05/2022

3564 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامینDیەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ جەستەی مرۆڤ و هێز و توانا بە ئێسكەكان دەبەخشێت ، بۆیە پێنج سەرچاوەی گرنگ دەستکەوتنی ئەو ڤیتامینە هەیە بۆ ئەو كەسانەی جەستەیان ئەم ڤیتامینەی كەمە.


ماڵپەڕی یوم سابع، لە بابەتیکی تەندروستیدا، کۆمەڵێک سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامینDخستووتەڕوو، کە ئەمانەن:

١. ماسی :

هەمەچەشنەكانی ماسی (سالمۆن و سردین و تونە ) دەوڵەمەندن بە ڤیتامین Dو زۆر پێویستن بۆ جەستە.

٢. هێلكە :

یەكێكە لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینD ڕۆژانە دوو هێلكە بخۆ بۆ ئەوەی جەستەت ڤیتامین D دەست بدەوێت كە پێویستیەتی.

٣. بەرهەمەكانی شیر :

هەموو بەرهەمەكانی شیر زۆر بەسوودن و سەرچاوەی ڤیتامینD ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە پێویستە كوپێك شیر بخۆیتەوە.

٤. شەربەتی پرتەقاڵ

شەربەتی پرتەقاڵ یەکێکە لە باشترین شەربەتەکانی میوە و پڕە لە چەندین تایبەتمەندی بەرەوپێشبردنی تەندروستی، نانی بەیانی بە پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵێکی تازە باشترین رێگایە بۆ دەستپێکردنی رۆژەکەت، پێویستە هەمیشە ئاوی پرتەقاڵێکی تازە باشترە لە ئاوی پرتەقاڵ کە لە دوکان دەکڕدرێت .

٥. تیشكی خۆر :

كاتێك دەچتە بەرخۆر جەستە بڕی ٪٩٠ ڤیتامین Dلە تیشكی خۆر وەردەگرێت ، بەڵام ئەوەی پێویستە ئەوەیە كە پێش كاتژمێر 11 ی بەیانی یان دوای كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ بۆ ماوەی چەند خولەكێك بچیتە بەر تیشكی خۆر و چونكە بەركەوتن بە تیشكی خۆر لە كاتەكانی دیكەدا زیان بە پێست دەگەیەنێت.













گەلەری