بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ تەواو بووە و ٤٥ کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان ئەرکیان گواستنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری دەبێت بۆ هەزار ١٢٠ گەشتیار.
نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، ، رایگەیاند کە ئەمساڵ بەهۆی رێکارە تەندروستییەکانەوە سەدا ٤٣ی ساڵانی پێشووتر، حاجییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەفەری حەج بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە لەمساڵدا هەزار و ١٢٠ کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ
گەشتی حەج دەچنە وڵاتی سعودیە.
لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی گەشتی حەج نیاز نەقشبەندی باسی
لەوەکرد، "ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی وەرزی حەجی ئەمساڵ لە کۆتاییەکانی نزیکبووەتەوە
و ئەوەی ماوە پەیوەستە بە ئامادەکارییەکان وەکو مامەڵەی هاووڵاتییان
زۆر بەشێوەیەکی خێرا بەڕێوەدەچێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە هۆی ئەوەی زۆر درەنگ بڕیاری گەشتی حەج درا بۆ ئەمساڵ
لەلایەن وڵاتی سعوودیە، بۆیە بەڕێوبەرایەتیحەج و عەمرە هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ کە فەریزەی حەج لەکاتی خۆیدا ئەنجام
بدرێت."
فەریزەی حەج یەکێکە لە بنچینەکانی ئاینی ئیسلام و ساڵەنە پەیڕەوانی ئەو
ئاینە بۆ وڵاتی سعودیە بەڕیدەکەون بۆ بەجێگەیاندنی.