سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تایبەت بەهەناردەکردنی نەوتی
هەرێم وتویەتی:"ئیمە لیژنەیەکمان پیکهێناوە بۆ جێبەجێکردنی، هەروەها وتی
نەرمیەکی زۆرمان نواند و ئەم چەند بژاردەیەمان خستە بەردەستیان:
یەکەم:
ئێمە تەنها نەوتەکەتان بۆ دەفرۆشین و پارەکە لە بانکێک دابنێنن کە خۆتان مامەڵەی
پێوە بکەن و هەرکات متمانەتان بە ئێمە نەما پارەکە هەمووی راکێشن.
دووەم:
کۆمپانیایەک دابنێن هەموو ئەندام و سەرۆکەکەشی با لەئێوە بن و بارەگاکەی لەهەولێر
بێت، تەنها سەر بە وەزارەتی نەوت بێت.
سێیەم:
ئەگەر کێشەی فرۆشتنتان هەیە، فەرموون ئەوە مشتەری و کەشتی و لایەنی جێبەجێکار بەڵام
بەکەمتر مەیفرۆشن".
بەوتەی
بەڕێوبەری سۆمۆ لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا، "کەچی وەڵامی هەرێم بەرامبەر ئەو
هەموو نەرمیەی ئێمە ئەوەبوو کتابێکیان ناردوەو دەڵێن چوار سەرۆکایەتیەکەی هەرێم
دان بە دادگای ئیتحادیدا نانێن".
بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ وتیشی:" ئیستا ئێمە راوێژکارەکانی
خۆمان راسپاردوە کە لەگەڵ هەردوو نوسینگەی یاسایی جیهانیی لە لەندەن و پاریس
ئاگادار بکەنەوە کە لە ڕیگای دادگاوە سکاڵا بکەن لەو کۆمپانیایانەی کە لە هەرێم
کار دەکەن و قسەیان لەگەڵ ئەو بانکانەش کردوە کە پارەی نەوتی هەرێمی تێدەچیت".
سەبارەت بە دادگای پاریس ووتی:" مانگی ۸ دژ بە تورکیا بڕیار دەدات و
کەیسەکەمان ماوە و دوای بڕیاردان دەبیت تورکیا دەستبەجێ هەناردەی نەوتی هەرێم
ڕاگریت یان قەرەبوی عێراق بکاتەوە".
لەبارەی
دەسەڵاتی کۆمپانیاکە ئەوەشیخستۆتەڕوو، "لەدەسەڵاتماندایە حساب بانکی هەرێم
رابگرین و نەتوانن مامەڵەی پێوە بکەن و رەنگە ئەوەش بکەین گەر پێویست بێت".
عەلا
یاسری لەو کۆبونەوەی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەماندا ئەوەشیخستۆتەڕوو "ئێمە تەنها
١ دۆلار و ٩ سەنت دەدەینە تورکیا بۆ بۆری گوستنەوە، بەڵام هەرێم چەندین هێندە
دەدات، پێمان وتن بۆ ئەو هەموو پارەیە دەدەنە تورکیا؟".
بەپێی
نوسینەکەی رێبوار ئەورەحمان لەکۆبونەوەکەدا هەریەک (مۆفەق حسێن، رێبوار ئەورەحمان،
ئومێد محمد ، ئاریان تاوگۆزی) ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری کۆبونەوەکەیان
کردووە.