بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دوێنێ شەو لە نەخۆشخانەی لەدایک بون و مندالان لە شاری ھەولێر ژنێک بە یەک سک پێنج منداڵی بوو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەداوە، دوێنێ شەو لە نەخۆشخانەی لەدایک بون و مندالان لە ھەولێر ژنێک بە سکێک پێنج مندالی بووە و منداڵەکان چواریان کوڕن و یەکێکیشیان کچە.
هاوکات باوکی مندالەکان ئێن
ئارتی راگەیاند، هەر پێنج منداڵەکە تا رادەیەک تەندروستیان باشە و دەشڵێت،
"پیشەم کرێکارە و دۆخی ئابوریم باش نیە."
ئەوشی ئاشکراکرد، جگە لە پێنج
منداڵە ساواکەی خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچی ترن.
لەدایکبوونی ژمارەیەک
منداڵ بە یەک سک دیاردەیەکی دەگمەنە زۆرجار حکومەتی وڵاتان هاوکاری ئەو خێزانانە
دەکەن کە لە دوو منداڵ زیاتریان بە یەک جار دەبێت.