سەردێڕ:

زیانەکانی خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکان

PM:03:05:31/05/2022

2964 جار خوێندراوەتەوە

زۆرن ئەو کەسانەی کە ئالوودەی خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکانن، بەبی ئەوەی بزانن کە ئەم خووە بەهێندەی جگەرەکێشان مەترسیدارە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە کوشندەکان زیاتر دەکات.


بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە مەترسییەکانی خواردنی شیرینی کردووە کە دەبێت ئەو کەسانەی رۆژانە دەیخۆن بیانزانن، بەم جۆرە:

١.هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی زیپکە بە پێستی جەستە و رووخساردا، کە چارەسەی قورسە و بە ئاسانی لاناچن.

٢.یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پوك و گرفتەکانی ناودەم.

٣.هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش بەتایبەت لە ناوچەی ورگ و کەمەردا، کە دیمەنێکی ناشیرین بە جەستە دەبەخشێت.

٤. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان زیاتر دەکات بەتایبەت ئەگەر خواردنێکی سەرەکی رۆژانەبێت.













گەلەری