AM:09:31:31/05/2022
3120 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەیان بەوەکرد، لە رێکەوتن لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی رووسیادا شکست دەهێنن، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی رەخنەی لە یەکێتییەکە گرت و وتی، " زۆر نەرمن لەبەرامبەر رووسیادا."
ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی رووی دەمی کردووەتە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و لێیان دەپرسێک بۆچی پشتتان بە ڕووسیا بەستووە، پشتتان بە کارتە فشارەکەی بەستووە، بۆچی بە پێچەوانەوە نەبووە؟ دەبێت رووسیا پشت بە ئێوە ببەستێت. بۆچی هێشتا رووسیا رۆژانە یەک ملیار یۆرۆی دەست دەکەوێت لە فرۆشتنی وزەوە بە ئێوە؟"
دەشڵێت، "بۆچی بانکەکانی
تیرۆریستان هێشتا لەگەڵ ئەوروپا و سیستمی دارایی جیهاندا کاردەکەن؟ ئەمانە هەمووی
پرسیاری جددین."
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای
داگیرکارییەکەی رووسیاوە لە ئۆکرانیا، تاوەکو ئێستا یەکێتی ئەوروپا پێنج جار سزای
بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.
بەڵام رێکنەکەوتنیان لەسەر
قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی رووسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە وەک خاڵی لاوازی
دەبیندرێت، لەکاتێکدا مەترسی قەیرانی ئابووریی لەسەر وڵاتانی ئەوروپا زیادی کردووە،
چونکە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە نەوتی رووسیا بەستووە.
ل.ل