سەردێڕ:

ئەڵمانیا ١٠٠ ملیار یۆرۆ بۆ سوپاکەی تەرخاندەکات

AM:08:50:31/05/2022

2220 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای پێشنیارێکی راوێژکاری ئەڵمنیا، حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە رێککەوتووە کە بڕی ١٠٠ ملیار یۆرۆ بۆ نوێکردنەوە و کڕێنی پێداویستییە جەنگییەکان بۆ سوپاکەی تەرخان بکات.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئۆاف شۆلتەر راوێژکاری ئەڵمانی لەدوای جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا پێشنیاری بۆ وڵاتەکەی کردبوو بڕی ١٠٠ ملیار یۆرۆ دابین بکات بۆ چاکسازی لە سوپاکەیادا.

هاوکات حکومەتی ئەو وڵاتە ئەو داوایەی شولتەری پەسەند کردووە و بڕیاریداوە و حکومەت و ئۆپۆزسیۆن رێککەوتن لەسەر دروستکردنی سندوقێکی تایبەت بۆ دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی کە هاوکاری بەرلین دەکات داوای ناتۆ بەدیبهێنێت کە هەر وڵاتێکی ئەندام لەو رێکخراوەدا ٢٪ بەرهەمی ناوخۆیی گشتی بۆ بەرگریکردن و کەلوپەلی سەربازی خەرج بکات.

دوای چەند هەفتەیەک لە دانوستانێکی سەخت لە نێوان لایەنەکانی بە سەرۆکایەتی راوێژکاری پێشووی ئەنگێلا مێرکڵ رێککەوتنی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆن تەنها بۆ کڕینی کەلوپەلی سەربازی نیە بەڵکو هەموارکردنەوەی دەستوری ئەو وڵاتەش لەخۆدەگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە هۆی هەڵوێستەکانی لە ناتۆ و هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری و وەستاندنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ئەڵمانیا رووبەڕووی رەخنەی روسیا بووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەم هەوڵەی ئەڵمانیا پێچەوانەی ئەو شێوازەیە کە لە رابردوودا پەیڕەوی کرد لەدوای جەنگی ساردەوە کاتێک بڕیاری کەمکردنەوەی قەبارەی سوپاکەیدا لە ٥٠٠ هەزار سەربازەوە لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠ هەزار سەرباز لەمڕۆدا.

ئـ. ک

ل.ل













گەلەری