سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا تیمی تایبەت بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەوانە دەکات

PM:10:11:09/08/2021

1968 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاند، رێککەوتنێک لەبارەی چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، واژۆکراوە و تیمێک بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی عێراق دەکەن.


لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، رێککەوتنەکە لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق لەبارەی چاودێرکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە واژۆکراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رێککەوتنەکە لەلایەن نزار خەیروڵڵا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەگەڵ مارتن ھوس باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، واژۆکراوە. 

بەپێی رێککەوتنەکە، یەکێتیی ئەوروپا تیمی خۆی بۆ چاودێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق دەکات.

بڕیارە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، هەریەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ئەوروپا، لیژنەی تایبەت بەمەبەستی چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکە رەوانەی عێراق دەکەن.













گەلەری