سەردێڕ:

نامەیەک بە سێ گولـلەوە بۆ پاپای ڤاتیکان نێردرا

PM:09:08:09/08/2021

11984 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەفەڕەنساوە نامەیەک بە سێ گولـلەوە رەوانەی پاپای ڤاتیکان کراوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، نامەکە بە سێ گولـلە و دەستنوسێکەوە، لەڕێگای پۆستەوە لە فەڕەنساوە نێردراوە، لە ناوچەی پشیرییا بۆڕۆنۆمیۆی سەر بە شاری میلانی ئیتاڵیا دەستی بەسەرداگیراوە.

نامەکە بەدەستنووس نووسراوە و تیایدا هاتووە، "پاپا، شاری ڤاتیکان، چوارگۆشەی پیتەر، رۆما". هەروەها لە نامەکەشدا ئاماژە بە چالاکی دارایی لە نێو شاری ڤاتیکاندا کراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نووسینی نامەکە نەخراوەتەڕوو.

بەگوێرەی میدیا ئیتاڵییەکانیش، لێکۆڵینەوە لە نامەکە لەلایەن یەکەی تایبەتی لێکۆڵینەوەی ڤاتیکانەوە دەستیپێکردووە، پاش ئەوەی لەلایەن نوسینگەی پۆستەی میلانەوە لە بوونی نامەکە ئاگادارکراونەتەوە. تائێستاش هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڤاتیکانەوە نەخراوەتەڕوو.

ناردنی ئەو نامەیەی بەو ناونیشانەوە لەکاتێکدایە، دوێنی یەکشەممە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لەهەمان چوارگۆشەی پیتەر لەشاری ڤاتیکان ئەنجامدا، کە تەنها ٣٦٠ میل لەو شوێنەوە دوورە کە نامەکەی تێدا دۆزراوەتەوە.

ناردنی ئەم نامەیە بە سێ گولـلەوە بۆ پاپای ڤاتیکان هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی، بڕیارە ئەم هەفتەیە پاپای ڤاتیکان لە رۆماوە بچێتە شاری بوداپێستی هەنگاریا و لەوێش، لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی کەنیسەی کریستییان و کۆمەڵگای جولەکەدا کۆببێتەوە.














گەلەری