سەردێڕ:

لە هەرێم نرخی دۆلار دابەزی و لە بەغدا بە جێگیری مایەوە

PM:06:56:09/08/2021

14164 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ ٢٠٠ دینار دابەزی.


لە بەرامبەردا، نرخی دۆلار لە بۆرسەی بەغدا بە جێگیری مایەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش هەمان ئەو نرخەبووە کە لەکاتی کردنەوەی بازاری درا و مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بۆ ٢٢٧ ملیۆن بەرزکردەوە وەک هەنگاوێك بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی و جێگیرکردنی لە بۆرسەکاندا.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا.













گەلەری