بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، هەر ئەمشەو شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە و شەپۆلەکە کورتخایەن دەبێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەم شەو پێشبینی شەپۆڵێکی لاوازی خۆڵبارین لە هەندی ناوچەی هەرێم دەکەین بەتایبەتی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان و باشووری شاری سلێمانی.
ئەوەش هاتووە، ئەگەری کەمبوونەوەی مەودای بینین هەیە بۆ کەمتر لە سێ کیلۆمەتر
و لە هەندێک ناوچە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن دەبێت.
کەشناسی دەشڵێت، بۆ بەیانی پێنجشەممە کاریگەری لە تەواوی ناوچەکان نامینێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە چەند شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین رووی لە عێراق
کردووە و بەپێی ئامارەکانی کەشناسی تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە
زیاتر لە ٢٥ شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە هەرێم کردووە.