PM:12:42:09/08/2021
3860 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری کشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرای سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن لە عێراق و کشانەوەیان بۆ بنکەکانیان لە وڵاتی کوەیت.
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە تویتەر ئاماژەى بەوەشکردووە، کشانەوەی ئەو هێزە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە، کە عێراق و ئەمریکا لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان بڕیاریان لەبارەوە دابوو.
قاسم ئەعرەجی راشیگەیاندووە،
ئەم هەنگاوە دەرخەری جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو رێککەوتنەی کراوە و پابەندبوونی راستگۆیانەی
هەردوولایە بە رێککەوتنەکەوە.
رۆژی هەشتی ئەم
مانگە، وتەبێژی هاوپەیمانان رایگەیاندبوو، هێزی وەڵامدانەوەی خێرای سەر بە هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی، کشاونەتەوە بۆ بنکەی بۆرینگ لە وڵاتی کوەیت.