سەردێڕ:

چۆمسکی: کوردەکان هەلی کەمیان هەیە بۆیە دەبێت هەر هەلێکیان بۆ هەڵکەوت بیقۆزنەوە

PM:07:17:21/05/2022

6384 جار خوێندراوەتەوە

گەورە فەیلەسوفی ئەمریکی نوام چۆمسکی لە چاوارچێوەی میوانداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە هەر شوێنێک کوردێک بووبێت بووەتە ئامانجی داپڵۆسین. دەشڵێت، " کوردەکان هەلی کەمیان هەیە بۆیە دەبێت هەر هەلێکیان بۆ هەڵکەوت بیقۆزنەوە".


لە چوارچێوەی بەشداریکردن و میوانداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی ئێوارەی ئەمڕۆ ، نوام چۆمسکی فەیلەسوفی ئەمریکی ئاماژەی بەوەشدا، هەریەک لە ئێران و تورکیا و سوریا ستەمییان لە کورد کردووە.

وتیشی، ئێران لەو بەشەی پێی دەوترێت رۆژهەڵاتی کوردستان ستەمی لە گەلی کورد کردووە، بەڵام نەگەیشتووەتە ستەمی تورکیا.

دەشڵێت، لەم ساڵانەی دواییدا تورکیا خراپترین ستەمی بەرامبەر کوردەکان کردووە. بەتایبەتی لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە ئەوەی تورکیا بەرامبەر کورد کردی زۆر دڕەندانە بوو.

لەبارەی رێککەوتنی کوردانی رۆژئاوا لەگەڵ حکومەتی سوریادا، نوام چۆمسکی وتی، رێککەوتنەکەیان باش نەبوو، بەڵام ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد، ئەوانیش ناچار بوون لەگەڵ رژێمەکەی ئەسەد رێبکەون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەر شوێنێک کوردێک بووبێت بووەتە ئامانجی داپڵۆسین و هەلی کەمییان هەیە بۆیە دەبێت هەر هەلێکییان بۆ هەڵکەوت بیقۆزنەوە.

لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانەوە، نوام چۆمسکی باسی لەوەکرد، کوردەکانی عیراق لە ئێستادا هەلێکی باشیان هەیە کە حوکمڕانییەکەی بناغە پتە و سەرکەوتوو دامەزرێنن کە هەموو دابەشکارییە ناوخۆییەکان تێپەڕێنن، کە ئەوەش مەرجی سەرەکییە ئەگەر بیانەوێت ئاماجەکانیان بەدی بهێنن و تەنانەت دوڵەتیش دروستبکەن ئەگەر بیانەوێت.

دەشڵێت، ئەوەش مەرجی سەرەکییە ئەگەر بیانەوێت ئاماجەکانیان بەدی بهێنن و تەنانەت دوڵەتیش دروستبکەن ئەگەر بیانەوێت، بێگومان ئەوە دەبێتە هیوایەک بۆ سەرجەم کوردەکانی دیکە جا لەهەرکوێیەک بن و دەکرێت ببێت دەستپێک بۆ ناساندن و چارەسەکردنی کێشەی کورد بە شێوەیەکی فراوان لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردەکانی عێراق بەرپرسیارێتی زۆریان لەسەر شانە لە ئێستادا.

هەروەها، لەبارەی بەدەستهێانی مافەکانی کورد و سەربەخۆیی گەلی کوردەوە، نوام چۆمسکی گەورە بیرمەند و فەیلەسوفی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا، " ن پاڵپشتی سەربەخۆی کوردەکان دەکەم بێگومان، ئاگاداری ڕیفراندۆمیشم کە کرا، کوردەکان پێویستە ئەو مافەیان پێبدرێت کە چارەنوونسی خۆیان دیاریبکەن کە ئەوەش شێوازی جێبەجێکردنی جیاوازە لە ناوچە جیاوازەکان وەک لە تورکیا کە زۆرینەی کوردەکانی لێیە ویستێک هەبوو بۆ سەربەخۆی دواتر گۆڕا بۆ هەبوونی ئۆتۆنۆمی، هەبوونی ئۆتۆنۆمیش گرنگە، هەبوونی مافی خوێندن بە زمانی خۆیان و قسەکردن و نوسین بە زمانی خۆیان هەبوونی دەزگای پەروەردی کوردی لە تورکیا ئەوەش دەرئەنجامێکی باشە هەرچەندە تورکیا ئێستا بە توندی دژایەتی دەکات".

لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و سودی بۆ کورد و خەباتی رزگاریخوازییەوە، گەورە فەیلەسوفی ئەمریکی ئاشکرای کرد، سیاسەتی ئەمریکا تەنانەت لەبەرژوەندی خەڵکی ئەمریکاش نیە ئیدی چۆن چاوەڕێ دەکەن لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت. دەکرێت ئەوە ببێتە وانەیەک بۆتان و سودی لێوەرگرن، ئەگەر بزانن پشتگیری کوردەکان خزمەت بە بەرژوەندییەکانیان دەکات ئەوا بۆ ماوەیەکی کاتی پشتیان دەگرن و یارمەتیان دەدەن و هەرێمە ئۆتۆنۆمییەکەیان قەبوڵ دەکەن، ئەگەر بەپێچەوانەوە بوو ئەوا دەڵێن هەرێمەکە هەڕەشەی لەسەرە و چەک بە دوژمنەکانی دەفرۆشن نمونەمان زۆرە وەک ئەوەی تڕەمپ کردی، ئەوە ئەو سیاستەیە زلهێزەکان جێبەجێی دەکەن و بێگومان ئەمریکاش لەوان جیاوازتر نیە، دەزانی ئەمریکا سیاسەتی خۆی تەنانەت لەسەر بنەمای بەرژوەندییەکی خەڵکی خۆشی دانامەزرێنێت.

وتیشی، من بیرمە ساڵی ١٩٩٠، ئەمریکا ٨٠٪ی چەکی تورکیای دابینکرد بۆ کوشتوبری کوردەکان، بەڵام هاوڵاتییە ئەمریکییەکان هچیان لەبارەی کوردەوە نەبیست، ئێستاش زۆرینەی خەڵکی ئەمریکا هیچ لەبارەی کوردەوە نازانن، تەنانەت ئەو هەموو کوردە کوژران یەک راپۆرتیان لەسەر بڵاو نەکرایەوە یەک رۆژنامەی شتی لەسەریان نەنوسی. دەزانی نیویۆرک تایمز نوسینگەی لە ئەنقەرە هەیە، بەڵام رەتیانکردوە و راپۆرت لەسەر کوردەکان بنوسن. بۆیە ئەوەی بەرامبەر کورد ئەکرێ رای خەڵکی ئەمریکا نیە، بەڵکو سیاسەتی حکومەتی ئەمریکایە.

نوان چۆمیسکی لە ٧ ی ١١ی ١٩٢٨ لە ویلایەتی پەنسیلڤینیای ئەمریکا لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٥٠ەوە لەبواری تیۆری زمانەوانیدا کاردەکات و  شۆرشێکی لە بواری زمانەوانیدا بە مامەڵەکردنی زمان وەک توانایەکی بێهاوتا مرۆیی و بایۆلۆجی لەسەر بنەمای مەعریفی کرد و یەکێکە لە فەیلەسوفە گەورەکانی ئەو وڵاتە. 













گەلەری