سەردێڕ:

بۆرێڵ: هەتا چاوەڕێ بکەین ئاستەنگەکانی بەردەم گفتوگۆکانی ڤیەننا زیاد دەکەن

PM:06:01:21/05/2022

1888 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێراندا باسی لە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە. دەشڵێت، " هەتا چاوەڕێ بکەین ئاستەنگەکانی بەردەم گفتوگۆکانی ڤییەنا زیاد دەکەن".


ئەمڕۆ شەممە، جۆزێب بۆیرێڵ بەرپرسی باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی یەکێتی ئەوروپا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێراندا باسی لە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە.

دەشڵێت، "گرنگ ئەوەی هەنگاوبنێین، چونکە "هەتا چاوەڕێ بکەین ئاستەنگەکانی بەردەم گفتوگۆکانی ڤییەنا زیاد دەکەن".

هەروەها، دبلۆماتکارێکی ئەوروپی بەشدار لە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاند، لە رێکەوتنی ڤیەننادا، ئەمریکا و ئێران لە دوو رێگەی جیاوازدان .

باسی لەوەشکردووە، دواکەوتنی ئەو رێککەتنە لە بەرژەوەندی کەسدا نیە و هەر رۆژێکیش بە بێ ئەو رێککەوتنە تێدەپەڕێت دەبێتە زیانێکی تر بۆ هەردوو وڵات.

هاوکات، حەسەن ئەمیر عەبدوڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەکەی نییەتی باشی هەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و هەموو هەوڵێکی خۆشی دەدات.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران بڵاویکردەوە، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرای کردووە، وڵاتەکەی تەنها کارناکات بۆ بەرهەمهێنانی ئەتۆمی پیتێنراو بە رێژەی ٢٠٪لە وێستگەکانی تاراندا، بەڵکو کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی ئەتۆمی پیتێنراو بەرێژەی ٦٠٪.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان بینی غانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل و جیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەو پێشکەوتنانەی ئێران ەلبواری ئەتۆمدا بەدەستی هێناون لە ئەنجامی راگرتنی گفتوگۆکانی ڤیەننا.













گەلەری