سەردێڕ:

بایدن بەم مەرجە چاوی بە کیم جۆنگ ئون دەکەوێت

PM:03:38:21/05/2022

4368 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەیە چاوی بە سەرۆکی کۆریای باکور بکەوێت؛ ئەگەربێت و راستگۆ و جددی بێت لە گفتوگۆکاندا.


ئەمڕۆ شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەیە چاوی بە کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور بکەوێت ئەگەر بێت و راستگۆ و جددی بێت لە گفتوگۆکاندا و نیازپاکی خۆی نیشان بدات.

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئاسیا و کۆریای باشور بە تایبەت، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە سی ئۆل، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ یون سوک یۆل سەرۆکی کۆریای باشور جۆو بایدن وتی، "لەبارەی ئەو بابەتەی کە ئایا من چاوم بە سەرۆکی کۆریای باکور دەکەوێت یاخود نا، ئەوە بە تەواوی بەندە بەوەی کە تا چ رادەیەک کیم جۆنگ ئون جددییە لەم بابەتەدا و ئامادەیە بە نیازی باشەوە کێشە و گرفتەکان تاوو توێ بکات."

ئەمە لە کاتێکدایە، بایدن یەکەم سەردانی خۆی وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ وڵاتانی ئاسیا ئەنجامدا و پاش ئەوەی گەیشتە کۆریای باشور لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و بڕیار وایە دوابەدوای کۆریای باشور، سەردانی ژاپۆن بکات.













گەلەری