سەردێڕ:

چۆن لە هاویندا رێگە لە وشکبوونەوەی جەستەمان بگرین؟

PM:03:25:21/05/2022

2348 جار خوێندراوەتەوە

یەکێك لە رێگەکان بۆئەوەی جەستە بە شێداری و پێست بە جوانی بمێنێتەوە ئەوەیە بتوانین پارێزگاری لە شێداری جەستەمان بکەین بۆ ئەمەش دەبێت چەند رێنماییەك جێبەجێ بکەین.


ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە گرنگترین رێنماییەکان کردووە بۆ پارێزگاریکردن لە شێداری جەستەمان بکەین و بەجوانی بمێنینەوە، بەم جۆرە:
١. دەبێت رۆژانە هەشت کوپ ئاو بخۆینەوە بەلایەنی کەمەوە.
٢. ئاو بەشێوەیەکی تەندروست بخۆنەوە، نابێت بەیەکجار لە شوێنێکدا بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە، بەڵکو دەبێت کەم کەم و بە بەردەوامی دەمتان تەڕ بکەن.
٣. بەیانیان شلەمەنی زۆر بخۆرەوە.
٤. ئەو خواردنانە زۆر بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ئاو.
٥. کافایین کەمبکەرەوە.













گەلەری