ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا بە ٧٤ و ١٢ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزیوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە
بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا بە ٧٤ و ١٢ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزیوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک
نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە ٧٢ و ٩٧ سەنت.
رۆژی ٢٥ی مانگی
رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی خاوی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار
و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بە پێی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.