سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

PM:01:36:21/05/2022

1312 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.


مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە رۆژانی ٢٢ تا ٢٦ی ئایار بەڕێوەدەچێت، دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابوریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.

بەگوێرەی ئەو راگەیاندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداریی لە پانێلێکدا دەکات بە ناونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) .

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوايين گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، گرنگی پێشخستن و چاکسازیکردن لە سیسته‌می بانکی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەروبومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.













گەلەری