بەپێی سەرچاوەکە، هەر لە هەرزەکارییەوە ویستوویەتی لەو زانکۆیە وەربگیرێت بەڵام هێشتا خەونەکەی ناهاتووەتەدی، لە تەمەنێکدا کە زۆربەی کەس بیر لە خانەنشینبوون دەکەنەوە، ئەم پیاوە سەرنجی داوەتە خوێندن و کۆششکردن هەتا لە تاقیکردنەوەی قبووڵکردنی ئەو زانکۆیەدا وەربگیرێت، بەم هەوڵەی ئەم جارەیەوە دەکاتە ٢٦ مین جار کە هەوڵ بدات لەو زانکۆیە وەربگیرێت.
پیاوەکە لەسەر ئەم هەواڵە دەڵێت"ئێستا تەمەنم ٥٥ ساڵە و هێشتا گەنجم، من کێشەم بۆ دروست دەبێت لە فێربوونی مێژوو و جوگرافیدا، بەردەوام دەبم لە ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوەیە هەتا ئەو رۆژەی وەردەگیرێم".
لە درێژەوی قسەکانیدا ئەو پیاوە وتی" من گومان و قسە نەرێنییەکانی خەڵک وەک پاڵنەرێک بەکاردەهێنم بۆ بەردەوامبوون، هەروەها بۆ ئەوەی بۆیان بسەلمێنم کە ئەوان هەڵەن، هەرکاتێک ساڵی تازە دێتەوە حەزی چوونە زانکۆکەم بۆ نوێ دەروست دەکاتەوە."
ر.ئ