پەنابەرێکی دیپۆرتکراوی کورد کە ئێستا لە بەریتانیا دەستبەسەرە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زیاتر لە ٢١ ساڵە لە بەریتانیا دەژیت، بەڵام لەگەڵ ژمارەیەک پەنابەری دیکەی کورد لە ئێستادا دەستبەسەرکراون و حکومەتی ئەو وڵاتە بەنیازە رەوانەی هەرێمیان بکاتەوە. دەشڵێت، "پێدەچێت دوای سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەریتانیا رێککەوتن لە نێوان هەردوو لادا کرابێت و ئەم کارە پلان بۆ دارێژراوبێت".
ئەمڕۆ هەینی، هاوڵاتییەکی پەنابەری هەرێم بەناوی نەژاد سەعید بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی ٢١ ساڵ و چوار مانگە لە بەریتانیا دەژی و خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.
دەشڵێت، لە ساڵی ٢٠١١ەوە هەموو هەفتەیەک چووە بۆ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بۆ واژۆکردن، بەڵام
لە ئێستادا لەگەڵ هەشت پەنابەری دیکەی کورد دا دەستبەسەرن و لەدوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆک
وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە دۆخەکە گۆڕاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سێشەممەی رابردوو لەگەڵ هاوسەرەکەیدا چووە بۆ واژۆکردن،
بەڵام دەستگیکراوە و لە ئێستادا لە هیسترۆیە لە تێرمیناڵی ١ و ٢ و ٣ بەمەبەستی
دیپۆرتکردنیان بۆ هەرێم.
نەژاد سەعید ئەوەشی ئاشکرا کرد، بڕیارە لە ٣١ی ٥ی ٢٠٢٢ ئەو پەنابەرانە
رەوانەی هەرێمی کوردستانیان بکەنەوە، سێ کەسیان بێ رەزامەندی خۆیان تکتیان بۆ هاتووەتەوە
تا رەوانەی هەرێم بکرێنەوە.
دەشڵێت، ئەو و یەکێکی دیکە لە پەنابەرەکان
خێزاندارن، ئەو خۆی چوار منداڵ و پەنابەرەکەی
دیکەش سێ منداڵی هەیە و بەگەڕانەوەشیان بۆ هەرێم لە خێزانەکانیان دادەبڕێن کە
منداڵی نەخۆشییان هەیە.
نەژاد سەعید باسی لەوەشکرد، گومانیان هەیە ئەو فڕۆکەیەی پێی دەگوازرێنەوە
بۆ هەرێم فڕۆکەیەکی سەربازیبێت و کۆی پرۆسەکە پلانی بۆ دانرابێت.
هەروەها، پەنابەرێکی دیکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کارمەندانی گرتوخانەکە
پێیان راگەیاندوون، ئەوان تکتی
گەڕانەوەکەیان لە هەولێرەوە بۆ بڕدراوە.
بەگوێری زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەریتانیا، هەر یەکێک لە
دەستگیراوەکان چوار پاسەوانی تایبەتییان بۆ دانراوە تا لەکاتی گەڕانەوەیاندا هیچ
گرفتێک دروستنەکەن و بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەیانگێڕنەوە بۆ هەرێم.
هاوکات، لەلایەن خۆییەوە، دەشتی
جمال سكرتێری گشتی فیدراسیۆنی سەرتاسەری
عێراق لە ئەوروپا و بەریتانیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رۆژی سێ
شەممە رێکەوتی ٢٤ی ٥ی ٢٠٢٢ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆ لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆ لە شاری
لەندەنMarsham St, London SW1P 4DF لە نزیکترین ئیستگای قیتار:
Westminster Station and St. James's Park خۆپیشاندانێک
رێکدەخات.
ئاماژەی بەوەشداوە، مەبەست لە خۆپیشاندانەکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بەناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران
بۆ کوردستان.
دەشڵێت، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا حکومەتی بەریتانیا ههڵمهتێکی گرتنی پەنابەرانی کوردی لەکاتی ئیمزاکردندا دەستپێکردوە
و تا ئێستا چەند پەنابەر کە بەشێکیان خاوەنی خێزان و منداڵن و ژیانیان لە وڵاتی بەریتانیا
دامەزراندوە، لەگرتووخانەی دەستبەسەر لە لەندەن راگیراون وابڕیارە پێچەوانە بەخواستی
خۆیان رۆژی ٣١ ئەم مانگە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بکرێنەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوەی حکومەتی بەریتانیا لەکاتێکدایە
کە پریتی پاتیل وەزیری ناوخۆ رووبەڕووی ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان بووەتەوە سەبارەت
بە سیاسەتی تازەیان بەرامبەر بەپەنابەران کە دوورە له ههموو پێوانهیهكی مرۆیی
و نێودهوڵهتی لهبارهی مافهكانی مرۆڤهوه.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاشكراشه ئهم ههڵمهتەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی
کورد بەبێ هاوكاری و پشتیوانی حكومهتی هەرێمی کوردستان و عێراق پرۆسهی دیپۆرت
كردنهوهیان جێبهجێ ناکرێت.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سیاسهتی بهزۆر ناردنهوهی پهنابهران
له كاتێكدا دهچێتە پێش کە ناڕهزایهتیهكانی خهڵكی كوردستان به ئهوپهڕی ئهوجی
خۆی گهیشتووه بهرامبهر به دهسهڵات و به تاڵان بردنی سهروت سامانی ئهو كۆمهڵگایه،
له پێناو ئازادی و عهدالهتی كۆمهڵایهتی و دژ بهگهندهڵی و خزمهتگوزاریه
گشتیهكان. لە دەرەوەش دۆسیهی پهنابهرانیان كردۆته كارتێکی سیاسی له پێناو
قازانج و بهرژهوهندی خۆیان وە بۆ گهیشتن به ههندێك ئیمتیازات، سیاسهتى دیپۆرتی
پهنابهرانى قبوڵكردوه و فرۆكهخانه کانیان خستۆته خزمهتی ئهو سیاسهته دژی
مرۆڤانهیهوه.
فیدراسیۆنی پەنابەران لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا داوا لەسەرجەم لایەنەکان
دەکات، "بەم هۆیەوە با هەموان دژی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران رابوەستین
و رێگە نەدەین ژیان لەدەیان خێزان و منداڵ تێك بچێت با فشارکانمان توند بکەینەوە بۆ ههڵوهشاندنهوهی سیاسەتی دیپۆرت و ئهو
پرۆتۆكۆلانهی به ژیان و ئایندهی پهنابهران گیراوەتە پێش".
هەروەها، " داوا لە پەنابەران و سهرجهم رێکخراوهکانی داکۆیکار لەمافەکانی
پەنابەران و ئازادیخوازان دەکەین بەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەوە پەیوەستبن".
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی فیدراسیۆنی پەنابەراندا هاتووە، بۆ زانیاری زیاتر
پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی: ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ یان ٠٧٣٨٣٦٤٧٢٧٢
ژیان مۆبێرگ – بەریتانیا