بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، به گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى كه‌ش و هه‌وای ئێستا پێشبينىدهكرێت له دوای نيوه شه‌و كاريگه‌رى تۆز و خۆڵه‌كه تا رادهيهكى باش به‌ره به‌ره كهمدەبێتهوه. دەشڵێت، " ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نيه كه خۆڵ بارين به يه‌كجارى كۆتايى هاتبێت".
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئێستا له سنورى سلێمانى و هه‌ولێر و كه‌ركوك و گه‌رميان تۆز و خۆڵ هه‌يه به رێژه‌ى جيا جيا.
ئاماژەی بەوەشداوە، مه‌ودای
بينينى ئاسۆیی (Horizontal
Visibility) به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌يه:
هه‌ولێر ٨ کیلۆمەتر.
شه‌مامك ٦ کیلۆمەتر.
سلێمانى ٣ کیلۆمەتر.
چه‌مچه‌مال ٥ کیلۆمەتر.
كه‌ركوك ٦ کیلۆمەتر.
دووز ٠.٢ کیلۆمەتر.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، به‌ڵام دهۆك و زاخۆ كهشو هەوا
ئاساییە و خۆڵبارين نيه.
دەشڵێت، به گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى كه‌ش و هه‌وای ئێستا پێشبينىدهكرێت له
دوای نيوهشهوەوە كاريگه‌رى تۆز و خۆڵه‌كه تا ڕاده‌يه‌كى باش به‌ره به‌ره كه‌مبێته‌وه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ سبه‌ىنێ رۆژى
شه‌ممه كه‌شوهەوا ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پێشبينى تۆز و خۆڵ ناكرێت ، ئه‌مه‌ش
ماناى ئه‌وه نيه كه خۆڵ بارين به يه‌كجارى كۆتايى هاتبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی، عامر جابری بەڕێوەبەری
بەشی راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی
عێراقی راگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ روو لە وڵاتدەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە وڵات دەکەوێتە
ژێر کاریگەری بەرزە پەستانێک کە لە خۆرهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستەوە روو لە وڵات
دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی یەکشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و کەمێک تۆز لە
هەوادا دەبێت و لە بەشی خۆرئاوای وڵاتەوە وردە وردە دەست بە چڕبوونەوەی خۆڵبارین دەکات.
بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق
ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە هەرێم خۆڵبارینەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر چڕتر دەبێت
و پلەکانی گەرماش چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.
عامر جابری بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی
بومەلەرزەی عێراق وتیشی، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە وردە وردە کاریگەری خۆڵبارینەکە
دەست بەلاوازبوون دەکات و بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواش پلەکانی گەرما بەردەوامدەبن
لە دابەزین.