PM:11:21:08/08/2021
4632 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق گەیشتنی گەورەترین کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆرەکانی فایزەر و سینۆفارم کە ژمارەیان دوو ملیۆن دۆزە، راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆرەکانی فایزەر و سینۆفارم، گەیشتووە کە ژمارەیان دوو ملیۆن دۆزە و ھاتووە:
وەک تەندروستی باس دەکات، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان
لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا دوێنێ شەممە، دوو ملیۆن و ١٠٢ ھەزار و ٥٥٠ کەس لە
عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبوو.