سەردێڕ:

عێراق وەک پێنجەمین وڵاتی هەناردەکاری نەوتی جیهان دەستنیشانکرا

PM:01:35:12/07/2021

2800 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاری ئابوری، ساڵی رابردوو ئەمریکا رۆژانە ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، بەمەش پلەی یەکەمی گرتووە، لەبەرامبەردا عێراق رۆژانە پێنج ملیۆن و ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و لە ریزبەندی جیهانیدا پلەی پێنجەمی گرتووە.


بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاری ئابوری، ساڵی رابردوو ئەمریکا رۆژانە ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، بەمەش پلەی یەکەمی گرتووە، لەبەرامبەردا عێراق رۆژانە پێنج ملیۆن و ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و لە ریزبەندی جیهانیدا پلەی پێنجەمی گرتووە.

کۆمپانیای بی بی نەوتی بەریتانی راپۆرتێکی شیکاری ئابوری بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەبەوەدەکات، لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠٢٠ ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی جیهان بووە لە هەناردەکردنی نەوت و عێراقیش لە ریزبەندی پێنجەمدا بووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەمریکا رۆژانە بە هەناردەکردنی ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت پلەی یەکەمی ریزبەندی وڵاتانی جیهانی گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێژەی ٦ ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆمپانیای بی بی نەوتی بەریتانی، سعودیه بە برێ بەرهەمهێنانی ١١ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا پلەی دوومی لەسەر ئاستی جیهان گرتووە، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا بڕی ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

روسیاش پلەی سێیەمی ریزبەندی جیهانی گرتووە، بە بەرهەمهێنانی ١٠ ملیۆن و ٦٦٧هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتر له ١١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرهەمهێناوە. بەڵام بەهۆی سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی لە ساڵی رابردوو داناوە.

هەر بەگوێرەی راپۆرتە شیکارییەکە، وڵاتی کەنەدا پلەی چوارەمی ریزبەندی جیهانی بە بەرهەمهێنانی پێنج ملیۆن و ١٣٥ هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا گرتووە.

راپۆرتە ئابورییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق لە سەر ئاستی جیهانی پلەی پێنجەمی ریزبەندی وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوتی لە ساڵی ٢٠٢٠ گرتووە بە رێژەی بەرهەمهێنانی چوار ملیۆن و ١١٤ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا، جموجوڵە بازرگانییەکان و چالاکییە ئابورییەکان بەهۆی کەرەنتینەکردنی جیهانەوە وەستان و نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمارکرد و بەمەش عێراق روبەڕووی قەیرانی سەختی دارایی بووەوە.













گەلەری