PM:09:47:08/08/2021
12608 جار خوێندراوەتەوە
لە بەسڕە ئاگر لە چێشتخانەیەک کەوتووەتەوە و پێشەنگایەکی ئۆتۆمبێلیش کە بە تەنیشتییەوە بووە سوتاوە و تاوەکو ئێستا زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و هیچ کام لە ئۆتۆمبێلەکانی پێشەنگاکە لە ئاگرەکە دەرنەهێندراون. بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەمانگی رابردوودا؛ ئاگر لەنێو باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی
کەوتەوە و دواتریش ئاگر لە نەخۆشخانەی حسێنیەی زیقار کەوتەوە، کە زیانێکی گیانی زۆری لێکەوتەوە.