سەردێڕ:

ھێڵێکی گواستنەوەی کارەبا کرایە ئامانج

PM:08:22:08/08/2021

5616 جار خوێندراوەتەوە

وەزارتی کارەبای عێراق رایگەیاند، لەڕێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە، تاوەری ژمارە ٢٣ XYB لە ناوچەی سەلامییە لە رۆژھەڵاتی نەینەوا کەوتووەتەخوارەوە و بەھۆیەوە ھێڵی گواستنەوەی کارەبای رۆژھەڵاتی موسڵ-بەنداوی موسڵی ٤٠٠ کەی ڤی، بچڕاوە.


کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای باکور سەربە وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بە ئامانجکردنی ھێڵەکە، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگای نەینەوا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تیمەکانی چاککردنەوەی ھێڵەکانی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی لە نەینەوا، ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بە ئامانجی چاککردنەوەی تاوەرەکە و بەگەرخستنەوەی ھێڵی گواستنەوەی کارەبای بەنداوی موسڵ.

بەپێی بەرپرسانی حکومەتی عێراق، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ١٦ تاوەری گواستنەوەی کارەبا لەنێوان پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک بەهۆی هێرشەوە کەوتونەتە خوارەوە.













گەلەری