سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەری جێگیرکردنی کاسەی چاو لە عێراقدا ئەنجامدرا

PM:04:55:08/08/2021

6120 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی کەفیل لە شاری کەربەلا بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری جێگیرکردنی کاسەی چاو ئەنجامدا و چەندین کەرەستەی پزیشکی پێشکەوتووی تێدا بەکارهاتووە بۆ ئەوەی جارێکی تر پێویست نەکات نەشتەرگەری دیکەی بۆ ئەنجامبدرێت.


دکتۆر رەیزوان ئەلتای، پسپۆڕی نەشتەرگەری دەم و چاو و شەویلگە رایگەیاند، منداڵەکە لە شوێنێکی بەرزەوە کەوتبووە خوارەوە و بەو هۆیەوە ماسولکەکانی کاسەی چاوی خزابوو و لەشوێنی خۆی هاتبووە دەرەوە، بۆیە پێویستی بە نەشتەرگەری بوو بۆ گەڕانەوەی چاوی بۆ شوێنی خۆی.

ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکە نەشتەرگەری پێویستیان بۆ ئەنجامداوە و چەند پەردەیەک لەناو چاویدا دانراوە بۆ جێگیرکردنی کاسەی چاوی کە لەناو جەستەی مرۆڤدا شیدەبێتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەهۆی بوونی کەرەستەی پێشکەوتوو لە نەخۆشخانەکەیان توانیویانە ئەو نەشتەرگەرییە دەگمەنە ئەنجامبدەن.

باسی لەوەشکردووە، باری تەندروستی منداڵەکە جێگیرە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دوای دڵنیابوونەوە لە چاکبوونەوەی نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.













گەلەری