سەردێڕ:

فەیسبووک بڕیارێکی لە عێراق جێبەجێدەکات

PM:03:48:12/05/2022

9188 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی راگەیاندنی ئەلیکترۆنی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆوە فەیسبووک بەشێوەیەکی فەرمی دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پێوەرە نوێیەکانی بۆ نەهێشتنی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە لە وڵاتدا و لەناویشیاندا عێراق.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی ئەلیتکرۆنی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایداهاتووە، ناوەندی راگەیانی ئەلیکترۆنی سەرجەم ماڵپەڕ و ئاژانس و پەیجەکانی هەواڵی لە سەکۆی فەیسبووک ئاگادار کردووەتەوە فەیسبووک کۆمەڵێک پێوەری نوێی داناوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە.

ئاماژەی بەوەشداوە، فەیسبووک سەرجەم بەکارهێنەرانی لە عێراق ئاگادار دەکاتەوە لە بەشداریکردن لە کاردانەوەی (بەدڵبوون یان بەشداریکردن- لایک و شەیر) لە هەر بڵاوکراوە و پۆستێک لە یەکێک لە پەیجەکان کە بەشێوەیەکی دووبارە هەواڵی ساختە و ناڕاست دووبارە بڵاودەکاتەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ناوەندی راگەیاندنی ئەلیکترۆنی عێراق، فەیسبووک سەرجەم ئەو پەیج و هەژمارانەی ئاگادار کردووەتەوە کە چەند جارێک هەواڵی ساختە و ناڕاستییان بڵاوکردووەتەوە و چەندین رێکار بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و رێگرییان بۆ دروستدەکرێت تا هەواڵەکانیان نەگاتە دەست خوێنەران و بەکارهێنەرانی فەیسبووک، سەرەڕای ئەوەی رێگەنادات هەواڵەکان بڵاوبکرێنەوە.













گەلەری